کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە ئاگادارکراونەتەوە، لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەن، داوا لە جووتیاران دەکەن پابەندی ئەو رێکارانە بن کە پێشتر بۆیان دیاریکراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردسان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عیراقەوە ئاگادارکراوینەتەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکەین لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، بۆ ئەم مەبەستەش لە سبەینێ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە جووتیاران دەکەین پابەندی ئەو رێکارانە بن، کە پێشتر بۆیان دیاریکراوە بۆ گەیاندنی گەنم بە سایلۆکان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال