کوردستانی

تورکیا؛ دادگا تاوتوێی داخستنی هەدەپە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا؛ دادگا تاوتوێی داخستنی هەدەپە دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووبارە سکاڵای دژ بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە ئاراستەی دادگای ئەو وڵاتە دەکرێتەوە کە ئامانج لێی داخستنی یەکجارەکی پارتەکەیە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی، داواکاری گشتی تورکیا سکاڵای دژی هەدەپەی دووبارە ئاراستەی دادگا کردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دادگا سەیری سکاڵاکە بکات.

پێشتریش داواکاری گشتی هەمان سکاڵای ئاراستەی دادگا کردبوو، بەڵام لەبەر نەبوونی مەرجە پێویستەکان، سکاڵاکە رەتکرابوویەوە، ئێستا داواکاری گشتی ئەو مەرجانەشی هێناوەتەدی کە دادگا داوایکردووە لە سکاڵاکەدا هەبێت.

پرۆسەی بڕیاردان لەبارەی وەها کەیسێکەوە لە تورکیا بە چەند قۆناغیکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و چەند دانیشتنێکی دادگای پێویستە و دەبێت لایەنی سکاڵا لەسەرکراویش لە دادگا بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات.

تورکیا مێژوویەکی قوڵی هەیە لە کەیسەکانی داخستنی پارتە سیاسییەکاندا، پێشتریش چەندین جار پارتی سیاسیی لە تورکیا داخراون و مۆڵەتی کارکردنیان لێوەرگیراوەتەوە.

پارتی دیموکراتی گەلان، حزبێکی سۆشیال دیموکراتە و زۆرێک لە سەرکردە و ئەندامانی کوردن، ساڵی 2012 دامەزراوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری ئەو پارتە ئێستا لە زیندانە، هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە بە هاوکاریکردنی پەکەکە تۆمەتبار دەکرێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن