عیراقی
بەمەبەستی کڕینی خانوو حکومەت پارە دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق لەڕێگەی بانکی ناوەندی هاوکاری هاوڵاتییان دەکات بەمەبەستی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون، دانەوەی پارەکە بۆ ماوەی 20 ساڵە و هیچ زیادەیەکی ناچێتە سەر.
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند "دەستپێشخەرییەكی بانكی ناوەندی بۆ پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان بەبێ هیچ زیادەیەک پەسەند دەکەین، لەپێناو كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دینارمان تەرخانکردووە، ئەمەش وادەکات زۆربەی کێشەکانی کرێ نشینان چارەسەر بکات".
باسی لەوەشکردووە "دانەوەی قەرزەکە بۆ ماوەی 20 ساڵ دەبێت هەروەها هیچ زیادەیەکی ناچێتە سەر، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بارگرانی لەسەر دانەوەی پارەکە دروست نەکات، بەهۆی ئەوەی ماوەی دانەوەی پارەکە درێژخایەنە".

پ.ح