عیراقی

داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە، لەلایەن 32 کۆمپانیای جیاوازەوە هەناردەکراون و هەر بەرمیلێک بە 65 دۆلار و 8 سەنت فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 ئاماری داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەڕێگەی 32 کۆمپانیای جیاوازەوە هەناردەکراوە و هەر بەرمیلێک بە 65 دۆلار و 8 سەنت فرۆشراوە، کۆی گشتیی داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان