عیراقی

کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەڵکشاندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەڵکشاندایە
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەری هەیە 100 کاندیدی دیکەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن.

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "ھەر کاندیدێک داواکاری سەبارەت بە کشانەوە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشکەش بکات، ئەوا دووبارە ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشبینی دەکەین ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە دەیانەوێت بکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردن نەکەن بگاتە 100 کاندید، هەروەها دەبێت کشانەوەی هەر کاندیدێک بەپێی رەزامەندی خۆی و پارتەکەی بێت".

بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان