کوردستانی

هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی یەكێك لە تاوانبارەكانی تاریقی بەقاڵ بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی یەكێك لە تاوانبارەكانی تاریقی بەقاڵ بەردەوامە
مەودا میدیا-

وتەبێژی دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی یەكێك لە تاوانبارانی كەیسی تاریقی بەقاڵ و ئاماژە بەوەش دەكات ئەو تاوانبارە هەستاوە بە ساغكردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە باندەكە دزیونی.

دادوەر عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی یەكێك لە تاوانبارانی دۆسیەی تاریقی بەقاڵ، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ئەو تاوانبارە شوێنەكەی ئاشكرا بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو تاوانبارە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی خواروو و ناوەڕاستی عیراقە و لەگەڵ ئەو باندە كاری ئەوە بووە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە دزراون لە ناوچەكانی عیراق ساغی كردوونەتەوە".

باسی لەوەش كرد "دۆسیەكە لە دادگا بە بۆشایی ماوەتەوە، بەڵام دانەخراوە و  هەركات لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو تاوانبارەیان دەستگیركرد بە هەمان شێوەی تاوانبارەكانی تر دادگایی دەكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان