کوردستانی

پلەی نزیکەی شەش هەزار پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەی نزیکەی شەش هەزار پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان داوە.

رۆژی 15ی حوزەیرانی 2021 نووسراوی ژمارە 7797ی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچووە و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە واژۆ کراوە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان.
 
وەک لە نووسراوەکەدەا ئاماژەی پێدراوە، پلە بەرزکردنەوەکە بەپێی خشتەیەک و بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەکانیان رێکخراوە و بەسەر دوو لیستدا دابەشکراون، لیستی یەکەم لە 5 هەزار و 874 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت، هەروەها لیستی دووەم لە 121 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan