کوردستانی
"لە دوو قوتابخانە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دزە دەکات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەئێستادا تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانە لە هەرێمی کوردستان بەپێی چەند زانیارییەکیش لە دوو قوتابخانەی شاری سلێمانیدا پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کوردی و زانست دزە پێکراوە.
بەپێی هەندێک زانیاری بڵاوکراوە لە سۆشیال میدیادا، لە هەردوو قوتابخانەی (نەوەی نوێی بنەڕەت)ی و (ئامادەیی هەكاری كوڕان)ی پرسیارى تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلەكانی (7، 8، 10، 11) دزراون، هەروەها ژمارەیەک خوێندکاریش دەستگیرکراون.
لەسەر ئەو پرسە مەودا میدیا پەیوەندییکرد بە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە رایگەیاند "هیچ کەیسێکی وا نەهاتووەتە لای ئێمە و هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکراوە".
مەودا میدیا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندیکرد بە بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی و دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو.
س.س