کوردستانی
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران کێشەی تێدەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو مانگێک لە 25ی مانگدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ لیستێکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت هەر 30 رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بەڵام مانگی رابردوو دابەشکردنی مووچە دواکەوت و ئەم مانگەش بە هەمان شێوە دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە، بۆ ئەم مانگەش رێژەی لێبڕینی مووچە لە 21% دەبێت، هەرچەندە بڕیارە بەغدا بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەی کۆتایی هاتنی لێبڕینی مووچە نەداوە.
س.س

بیروڕا