کوردستانی
یەكێتی بۆ سەركەوتنی كورد لە كەركوك خۆی سازداوە و دەڵێت: هاوپەیمانێتی فراوانترمان پێویستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی هاپەیمانێتی نێوانیان واژۆکرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش رایدەگەیەنێت حزبەكەی جگە لەو هاوپەیمانێتیەی کە لەگەڵ گۆڕاندا هەیەتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەش هەیە.
دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوپەیمانێتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کولتوورێکی سیاسییە پیادە دەکرێت کە لە زۆربەی وڵاتان لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا لایەنە سیاسییەکان هاوپەیمانێتی پێکدەهێنن".
لەبارەی گرنگی هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان وتی "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاساییەکی نوێ ئەنجام دەدرێت و ئەم یاسا نوێیە لە بەرژەوەندیی حزبە بچوکەکان نییە، بۆیە چەندێک هاوپەیمانێتییەکە فروانتر بێت دەرفەتی بردنەوەی کورسی زیاتر دەبێت، هەروەها ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ کەرکوکیش گرنگە، چونکە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە مامەڵەیەکی دیکەی سیاسییانە لەگەڵ کوردا دەکرێت، ئەمەش وادەکات لە کەرکوک نەک تەنها هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان، بەڵکو هاوپەیمانێتی فراوانی لایەنەکانی پێویست بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی جگە لەو هاوپەیمانێتیەی کە لەگەڵ گۆڕاندا هەیەتی لێکتێگەیشتنیشی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەش هەیە، ئەمەش بۆخۆی گرنگە و بایەخی خۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان دەرفەتی بەدەستهێنانی کورسی زیاتر دەبێت".
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لایەنە سیاسییەکان ئامادەکارییان کردووە، هەروەها رۆژی یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی هاپەیمانێتی نێوانیان واژۆکرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
س.س