کوردستانی

لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا- 

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەکەکانی مەشق و راهێنانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەمڕۆش پارەکەی ئەمەریکا دەگاتە هەولێر.

سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ لیوان هاوبەشەکان دابینکراوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 دەگاتە هەولێر ئەمڕۆ و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

جێگای ئاماژەی سێ مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق و راهێنان سێ مووچە وەردەگرن، بەڵام هەردوو لیوای 9و 12 پێدانى مووچه‌كانیان جیاواز ده‌بێت.


س.س
Qaiwan
Qaiwan