کوردستانی
شەڕ لەنێوان پەکەکە و هاوڵاتییاندا دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له گوندێكى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر شەڕ لەنێوان هاوڵاتییان و چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دروستبووە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک برینداربوو.
به‌كر وه‌یسى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەی هه‌ڵشۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی حوزەیرانی 2021 له سنوورى گوندى شێنێ سەر بە قەزای پشدەر شەڕ لەنێوان هاوڵاتییان و پەکەکەدا دروستبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی پەکەکە تەقەیان کردووە، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک برینداربووە"، ئەوەشی خستەڕوو "هێزەکانی پەکەکە لەوێ جێگیر نین، بەڵام هەندێک کات هێزی گەڕۆکیان هەیە دێنە ئەو ناوچانە".
س.س

بیروڕا