کوردستانی

تەرمی ئەو دوو منداڵە دۆزرایەوە کە بێسەروشوێن بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئەو دوو منداڵە دۆزرایەوە کە بێسەروشوێن بوون
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی شەوی رابردوو دوو منداڵی دانیشتووی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە سنووری پارێزگای هەولێر بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە گۆمێکی نزیک ناوچەکە دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش زانیارییەکەی پشتڕاستکردەوە.

شەوی رابردوو دوو منداڵ لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە سنووری پارێزگای هەولێر بێسەروشوێن بوون و خێزانی ئەو دوو منداڵە بە میدیاکانیان راگەیاندووە "منداڵەکانمان بەناوەکانی سیڤان و دلۆڤان کە تەمەنیان 12 ساڵە هاوڕێ بوون و دوێنێ چوارشەممە بێسەروشوێن بوون، شەوی رابردوو گەڕانێکی زۆرمانکرد بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 لە گۆمێکی نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونیان تەرمەکانیان دۆزرایەوە".

سەبارەت بە رووداوەکە مەودا میدیا پەیوەندی بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر کرد، زانیاییەکانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "ئەو دوو منداڵە بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە گۆمەکە و دواتر خنکاون، لەئێستادا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan