کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە کێڵگەیەکدا لە قەزای ماوەت، بە باوکێک و دوو کوڕدا ئەمڕۆ یەکێک لە کوڕەکان گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

سەبارەت بە رووداوەکە کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی لە کێڵگەیەکدا کە لە مین پاکنەکرابووەوە، مینێک بە باوکێک و دوو کوڕدا تەقییەوە و یەکێک لە کوڕەکان کە تەمەنی 37 ساڵ بوو بە سەختی برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 ئەو کوڕەی کە بە سەختی برینداربوو، گیانی لەدەستدا و پاش ئەوەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا، رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan