کوردستانی
سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی چەند مانگی رابردوو بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی عیراق بکات، وەزیری دارایی عیراق روونیکردەوە، حکومەتی هەرێم دەبێت بڕی 630 ملیۆن دۆلار رادەستی بەغدا بکات، واتا جگە لەوەی چاوەڕوانی پارەیە قەرزدار دەرچوو".
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە "لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی لیژنەكراو تیایدا چەند پرسیارێكی ئاراستەکرا بەتایبەت پشكی هەرێم لە بودجە، لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر روونکردنەوەیەکی وردیدا و رایگەیاند، بەپێی بڕگەكانی مادەی 10 و 11ی یاسای بودجەی هەرێم كۆمەڵێك پابەندبوونی لەسەرە لەبەرانبەردا كۆمەڵێك شایستەشی هەیە دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە كە شایستەكانی بۆ بنێردرێت، ئێمە وەك وەزارەت راسپێردراوین ئەو وردەكاریە بكەین بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەكەوێت بۆ ماوەی ئەم شەش مانگە لە ئەنجامدا دوای هەژمارکردنی خەرجیە فعلیەكانی حكومەت و لێدەركردنی بودجەی سیادی و حاكمە، روون بوویەوە كە هەرێم دەبێت رۆژانە داهاتی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حكومەتی عیراق بكات".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت لەئێستادا حكومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی 630 ملیۆن دۆلار بداتە حكومەتی فیدراڵ، واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزاردار دەرچوو بۆیە ئەگەر لە رووی سیاسیەوە چارەسەر نەكرێت بەپێی بڕگەكانی یاسای بودجە هیچ بڕە شایستەیەكی بۆ ناڕوات، لێرەدا بەویستی دەزانم وەبیر وەفدەكەی هەرێم بهێنمەوە لە بەردەم هۆڵی كۆبوونەوەكانی لیژنەی داراییدا پێیان گەشتم زۆر بە راشکاوی بۆم روونکردنەوە و سوێندم بۆ خواردن كە ئەو حسابەی ئێوە كردووتانە هەڵەیە و لەو بڕگەی هێناوتانە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ رێککەوتوون لەسەری زەرەرتانە و هیچتان دەست ناكەویت بە شاهیدی هەندێک لە برایانی لیژنەی دارایی، بەڵام بەداخەوە كە گوێ نەگرن خەتای ئێمە نییە".
پ.ح
پ.ح