کوردستانی

لەسەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، لەسەر سكاڵای چەند كچە یاریزانێك تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، زانیاریی وردی لەسەر کۆکراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن چەند كچە یاریزانێكەوە لەسەر تۆمەتبارێك و دوای لێكۆڵینەوەی ورد و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەكانیان توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan