عیراقی

گفتوگۆکانی نێوان عیراق و تورکیا سەبارەت بە ئاو بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆکانی نێوان عیراق و تورکیا سەبارەت بە ئاو بەردەوامە
مەودا میدیا-

شاندی عیراق بە سەرۆكایەتیی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان لە توركیایە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەشە ئاوی عیراق، داوا لە تورکیا دەکەن پارێزگاری لە بەشە ئاوی عیراق بکرێت، لە رووباری دیجلە و فورات.

‌شاندێکی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایوتیی مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق سەردانی تورکیایان کردووە سەبارەت بە گفتوگۆکردنی بەشە ئاوی عیراق لە رووباری دیجلە و فورات، بەهۆی ئەوەی لە مانگی رابردوودا، ئاستی ئاوی رووباری فورات كە رووبارێكی نێودەوڵەتییە، به‌ به‌رزی پێنج مەتر دابەزیوە لە مێژووی خۆیدا بەهۆی ئەو بەربەرستانەی لە توركیا لەسەر رووبارەكە دروستكراون.

شاندەکەی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە داوا لە تورکیا دەکەین پارێزگاری لە بەشە ئاوی عیراق بکات و بەربەست دروست نەکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان