کوردستانی
بە ئامانج گرتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار میرزایی" تەمەن 27 ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە چەکی تاپڕ پێکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار میرزایی خەڵکی گوندی مەیدان نمەکی سەڵاسی باوەجانی بووە و باری تەندروستی جێگیر نییە.
س.س
س.س