عیراقی
چوار کەس بە تۆمەتی دزینی کتێبێکی ئایینی دەستگیر دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد کە چوار کەسیان لە شاری بەغدا دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزینی کتێبی "ئەستێرەی داود"، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو چوار کەسە هەوڵیان داوە ئەو کتێبە بە ملیۆنێک دۆلار بفرۆشن.
ئەمڕۆ هەینی 25ی حوزەیرانی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "لە شاری بەغدا چوار کەسیان دەستگیرکردووە بە بە تۆمەتی دزینی کتێبی مێژوویی و ئایینی (ئەستێرەی داود)".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە "هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتادا تیمێکیان دروستکردووە و وەک کڕیاری کتێبەکە خۆیان ناساندووە، دوای مامەڵەکرد ئەو چوار کەسە ئامادەییان دەربڕیوە بە ملیۆنێک دۆلار کتێبەکە بیفرۆشن، لەو کاتەشدا هێزە ئەمنییەکان ئەو چوار کەسیان دەستگیرکردووە، بەپێی مادەی 44 یاسای شوێنەوار لە دادگا پەڕاویان بۆ کراوەتەوە".
س.س