کوردستانی

لە سلێمانی ورچ پەلاماری کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی ورچ پەلاماری کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەدات
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤی لاندی شاری سلێمانی ورچ پەلاماری دەستی کچێکی تەمەن 16 ساڵی دا و برینداری کرد و لەئێستا لە نەخۆشخانەیە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ی حوزەیرانی 2021 لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤی لاندی شاری سلێمانی ورچ پەلاماری دەستی کچێکی تەمەن 16 ساڵی دا و برینداری کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کچەکە دەستی بریندارە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan