کوردستانی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی گەرمى وەرزی ساڵانە لە سبەینێ شەممەوە 26ی حوزەیرانی 2021 پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى ئەمڕۆ, هەروەها رۆژانى دووشەممە تا پێنجشەممە پێشبینى دەکرێت بەرزترین پلەى گەرما تۆمار بکرێت لەم مانگەدا کە لە نێوان (44-49) پلەى سیلیزى بێت بۆ سەنتەرى شارەکان و ناوچەکانى گەرمیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەرزترین پلەى گەرمی تۆماردەکرێت لە کاتژمێرەکانى دووی دوانیوەڕۆ تا کاتژمێر چوارى ئێوارە، هەروەها بەرزترین پلەکانى گەرمای پێشبینىکراو بۆ شارەکانى باشوورى عیراق 50 پلەى سیلیزى بەرەو سەرەوە دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "رۆژانە راپۆرتى پێشبینى ئاسایی خۆمان دەبێت بۆ ماوەى 48 کاتژمێر وە لە تازەترین پێشهاتەکانى کەشوهەوا و پلەکانى گەرما ئاگادارتان دەکەینەوە".
س.س
بیروڕا



