عیراقی
حکومەتی عیراق مەرجی ئاساییکردنەوەی بەهای دۆلاری ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار پێویستی بە بەرزبوونەوەی ئابوورییە بۆ ئاستێکی زۆر بەرز، بە پێچەونەوە ناتوادرێت بەهای دۆلار ئاسایی بکرێتەوە، شارەزایەکی بواری ئابووریش رایگەیاند "حکومەتی عیراق لەسەر حسابی گیرفانی هاوڵاتییان دەیەوێت قەرزەکانی بداتەوە و بەهای دۆلاری بەرزکردووەتەوە".
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند "ئاسایی بوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی پەیوەستە بە توانای گەشەكردنی ئابووریی، بێگومان ئەگەر گەشەیەكی گەورە بكات، بەپێی پێشبینییەكان لەئێستادا گەشەی ئابووریی 2.5% دەبێت كە بەپێی ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانە، هەروەها ئەو گەشەیە پێویستی بە كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری و بەرزبوونەوەی هەلی كار و گەشەسەندنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانە".

هاوکات دڵشاد رەئوف، شارەزای بواری ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی عیراق دەیەوێت قەرزەکانی لەسەر حسابی گیرفانی هاوڵاتییان بداتەوە، بەو هۆیەشەوە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزکردووەتەوە و دراوی فەرمی وڵاتەکەی خۆی بێ بەها کردووە، لەکاتێکدا وڵاتانی دیکە بەهۆی گەمارۆی ئابووریی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بەهای دراوەکانیان دادەبەزێت، بەڵام حکومەتی عیراق بە دەستی خۆی دراوەکەی بێ بەها کرد، لەپێناو دانەوەی قەرزەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بێگومان لە داهاتوودا زیانێکی زۆر بە ئابووری عیراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، حکومەت دەڵێت بۆ پڕکردنەوە قەرزەکانە و ئابووری دەبوژێتەوە، بەڵام ئەمە راست نییە و زیانێکی زۆری بەدواوە دەبێت، بەتایبەت هەمووان ئەوە دەزانن لە چەند ساڵی رابردوو دراوە بیانییەکان بە گشتیی جگە لە دۆلار دادەڕمێن و ئەوەی بەهای خۆی لەدەست نادات، زێڕ و زیوە".

پ.ح