کوردستانی

لە شەش مانگدا 881 تۆمەتبار بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکروان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەش مانگدا 881 تۆمەتبار بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکروان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە بێت 881 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە، بەپێ ئامارەکە بێت لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 881 تۆمەتبار دەستگیرکراون و 315 تۆمەتباریش لەلایەن دادگاوە سزای یاساییان دراوە.

هەر بەپێی ئامارە کە بێت، لەو ماوەیەدا بڕی 214,393 گرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، هەروەها دەستیش بەسەر 662,25 کیلۆ توتنی هیندی (تۆباکۆ) تێکەڵکراو بە (حەشیش)دا گیراوە.

بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەش خستووەتەڕوو، لەو شەش مانگەدا دەستبەسەر بڕی 40937,8 دەنک حەبی پزیشکی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan