کوردستانی
گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە شاری رانیە تەرمی گەنجێک گەیەندراوەیە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیار بووە و بە وتەی کەسوکارەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە تیتۆکە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر9:00ی ئەمشەو شەممە 26ی حوزەیرانی 2021 تەرمی گەنجێک بەناوی (ش، ع، م) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 2005 پیشە کاسب دانیشتوی رانیە/تیتۆڪە گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە لە ئێستادا تەرمی ناوبراو توێڪاری بۆ تەرمەڪەی ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا لە تیتۆکە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدستداوە، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێڪۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆڪاری راستەقینەی رووداوەکە".
س.س