کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بە قەزابوونی بازیانەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بە قەزابوونی بازیانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر بە قەزابوونی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بادات، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان رایدەگەیەنێت وەزارەتی ناوخۆ پشتگیری خۆی بۆ بە قەزابوونی بازیان دەربڕیوە.

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندووین کە وەک وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بە قەزابوونی بازیانین، هەموو کارئاسانییەک دەکەین و لەگەڵ ماف و داواکارییەکانی خەڵکی ناحیەی بازیانین".

بڕیارە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، بڕگەی سێیەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر بە قەزابوونی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بازیان.

جێگای ئاماژەیە، ناحیەی بازیان دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دانیشتووانەکەی لە 63%یە، هەروەها لە 7%یش دانیشتووانی عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لە بازیاندا بوونیان هەیە، بازیان 58 گوندی لەسەرە و نزیکەی 58 فەرمانگەی حوکمی تێدایە و ژمارەیەک کارگەش لە بازیاندا بوونیان هەیە و لە رووی کشتوکاڵیشەوە ژمارەیەک خانووی پلاستیکی زۆری تێدایە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز