کوردستانی
ژیانی هاوڵاتییانی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لە مەترسی گەورەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی خەڵکی ئەو ناوچانە خراپن و بەشێک لەو هاوڵاتییانەی گوندەکانیان چۆڵکردووە ناوێرن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە پرسی لەشکرکێشی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان پێشتر قسەی لێکراوە، پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عیراق لیژنەکانی ناوخۆ و بەرگریی و کشتوڵیان راسپارد کە سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی راپۆرتی ئەو لیژنەیەیە کە سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە، بۆ ئەوەی بزانن رووداوەکان لەو سنوورەکان چۆن بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "راپۆرتەکەمان تەواوبووە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بکەین، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا بخرێتەو بەرنامەی کارەوە و قسەی لەسەر بکرێت".
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان وتی "بەپێی ئەو راپۆرتەی ئامادەمان کردووە دۆخی خەڵکی ئەو ناوچانە خراپن و بەشێک لەو هاوڵاتییانەی گوندەکانیان چۆڵکردووە ناوێرن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، ئەو کەسانەی لەوێشن بە ترسەوە ژیان بەسەر دەبەن بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لەو ناوچانە".
ماوەیەکە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان چڕتر بوونەتەوە و لە میانی هێرشەکاندا سرووشتی هەندێک ناوچەش شیوێنراوە و خەڵکەکەی ناجار کراوە شوێنەکانی خۆیان بەجێبهێڵن.
س.س