کوردستانی

سەبارەت بە کڕێنی زەویوزاری هەرێمی کوردستان لەلایەن هاوڵاتییانی عەرەبەوە بڕیاردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە کڕێنی زەویوزاری هەرێمی کوردستان لەلایەن هاوڵاتییانی عەرەبەوە بڕیاردرا
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئاسانكاری بۆ ئەو هاوڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق دەكرێت كە خوازیاری كڕینی زەویوزارن لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد هـیچ رێگریەك نییه بۆ كڕینی زەوی كشتوكاڵی تەنیـا هـەندێك رێوشوێنی ئاسایشی پێویسته.

لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئاسانكاری بۆ ئەو هاوڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق دەكرێت كە خوازیاری كڕینی زەویوزارن لە هەرێمی كوردستان، هـەموو هاوڵاتییەكی عیراقی ئازاده لە هەر شوێنێکی هـەرێمی كوردستان موڵك بكڕێت و هـیچ كێشەیەكی نییه و پێویستی به هـیچ رێكارێكی تایبەت نییه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەكانی وەكو (نفوس و رەگەزنامەی عیراقی یان كارتی نیشتیمانی)".

ئەوەشی خستەڕوو "هـیچ رێگریەك نییه بۆ كڕینی زەوی كشتوكاڵی تەنها هـەندێك رێوشوێنی ئاسایشی پێویسته، بۆ دڵنیابوونەوه لەوەی نەوەك ئەو كەسەی زەوییەكه دەكڕێت سەر به داعش و گروپە تیرۆریستیەكان بێت، ئەگەرنا هـەمو هـاوڵاتییەكی عیراقی مافی هـەیه هـەر موڵكێك كە بیەوێت بیكڕێت، ئەو رێوشوێنە ئەمنیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵكو بۆ هـەمو هاوڵاتییەكە جا لە هەرنەتەوە و پێكهاتەیەكی دیكەی عیراق بێت".

سەبارەت بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار كە لە دادگاكانی عیراق لە دژی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق دەرچوون ناوبراو وتی "له رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هـەرێمی كوردستان له بەغدا هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به بەردەوامی ئەو جۆره نووسراوانەمان بۆ دێت و جێبەجێشمان كردووە و دەیكەین، هـەروەهـا لیژنەی تەنسیقی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هـەرێم و ئەنجومه نی دادوەری عیراقیش هەیە".

بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "بە هەزاران هاوڵاتیی عەرەب، زەوی و خانویان كڕیوە و بەناویان تۆماركراوە و هیچ كێشەیەكیان نییە، تەنانەت هەركەسێكیش بیەوێت موڵك لە هاوڵاتیانی عەرەب بكڕێتەوە بە تەواوی كارئاسانیان بۆ دەكرێت و پێشوازیان لێدەكرێت، تا ئێستاش بە سەدان هاوڵاتی عێراق زەوی كشتوكاڵیان بەناوەوە تۆماركراوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز