کوردستانی

سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان پەسەندکرا و دۆسیەکە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان پەسەندکرا و دۆسیەکە داخرا
مەودا میدیا- 

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان و بەمەش تەواوی تانەکان رەتکرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان. 

گروپی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "ئەو دواکاریانەی کە پێشکەشمان کردن بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان سەرجەمیان رەتکرایەوە، لەئێستادا تەنها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕیاری ئازادکردنی سزادراوان بدات".

باسیان لەوەشکرد "ئەو بڕیارەی دراوە یاسایی نییە، چونکە ئەو ماوەی دیاریکراوە بۆ سزادانی ئەو دەستگیرکراوانە ماوەیەکی زۆرە، بۆیە ئەو بڕیارە بە یاسایی دانانرێت".

جێگای ئاماژەیە، لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2021دا لە دادگای هەولێر دادگایی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەپێی هەردوو مادەی 1ی ژمارە 21ی ساڵی 2003 تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز