کوردستانی

دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی حەب و مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک حەب و مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە سێ تۆمەتبار ماددەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری ئەو ماددانەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكەی پۆلیسی سەرچناری ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئه‌نجام بده‌ن و هەریەك لە تۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیركران و لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەست بەسەر بڕێك حەب‌ و مادەی هۆشبەردا گیرا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان بە رەگەز ئێرانین ‌و دانیشتووی قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانین ‌و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بۆیە بەشی پۆلیسی دوکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دوکان هەستان بە گەڕان‌ و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985  و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیر بکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر‌ و مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز