گشتی

قایمقامێک بەهۆی دەستدرێژی سێکییەوە لەکارەکەی دوورخرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامێک بەهۆی دەستدرێژی سێکییەوە لەکارەکەی دوورخرایەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردبوویە سەر ژنێک کە بۆ راییکردنی کارەکانی رووی لە قایمقامیەت کردبوو، حکومەتی ئێران قایمقامی لەنگەروودی سەر بە پارێزگای گەیلانی لە کارەکەی لادا.

ژنێک کە بۆ راییکردنی کارەکانی رووی لە قایمقامیەتی لەنگەروودی سەر بە پارێزگای گەیلان کردبوو، ڤیدیۆیەکی تۆمارکردووە و بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت رەحیم حەیدەری، قایمقامی لەنگەروود دەستدرێژی دەکاتە سەر و دەستی بۆ دەبات.

دوای ئەوەی ڤیدیۆکە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کاربەدەستەکەی حکومەتی ئێران لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و کەسێکی تر لە شوێنەکەی دانراوە.
https://www.youtube.com/watch?v=O4TavYlL4FA
 ب.م

Qaiwan
Qaiwan