ستایڵی نوێ

ژن و مێردێكی بەریتانی بەهۆی جیاوازیی باڵایانەوە ناویان چووە كتێبی گینسەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و مێردێكی بەریتانی بەهۆی جیاوازیی باڵایانەوە ناویان چووە كتێبی گینسەوە
مەودا میدیا-

ژن و مێردێكی بەریتانی بەهۆی جیاوازیی باڵایانەوە ناویان چووە كتێبی گینسەوە و هۆكارەكەیشی ئەوەیە خاوەن گەورەترین جیاوازیی دریژین لە جیهاندا.

لاپەڕەی تایبەتیی "گینس" لە ئینیستاگرام چەند وێنە و ڤیدیۆیەكی (جیمس- 33 ساڵ) و ژنەكەی (كلۆی لۆست- تەمەن 27 ساڵ)ی بڵاوكردووەتەوە كە بە روونی جیاوازیی باڵایان دەردەكەوێت.

جیاوازیی باڵای ئەو ژن و مێردە (56.8 سانتیمەترە)، درێژی باڵای جیمس 109.3 سانتیمەترە لەكاتێكدا درێژی باڵای كلۆی 166.1 سانتیمەترە و بەو هۆیەیشەوە ناویان چووە كتێبی گینسەوە.

جیمس و كلۆی ماوەی پێنح ساڵە هاوسەرگیرییان كردووە و منداڵێكی دوو ساڵانیان هەیە و لە ئاهەنگی ناوتۆماركردنیان لە كتێبی گینس لەگەڵیان ئامادەبوو.

كلۆی لەگەڵ مێردەكەی بەختەوەرە و وتوویەتی "چیرۆكەكەمان هەموو كەس دەیزانێ‌، گونجاو نییە لە رێگەی بەرگەكەیەوە بڕیار لە ناوەڕۆكی كتێبێك بدەیت، باشترە كەسێكت خوشبووێت بێ لەبەرچاوگرتنی ناسنامەكەی".


خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان