عیراقی

حزبه‌كه‌ی نوری مالكی كاندیدكردنی عه‌لاوی ره‌تكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبه‌كه‌ی نوری مالكی كاندیدكردنی عه‌لاوی ره‌تكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، ده‌ڵێت نابنه‌ به‌شێك له‌ سیناریۆی راسپاردنی هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

له‌ دوای راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند " هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ كاندیدكردنی هیچ كه‌سێكه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریانه‌ی عیراقییه‌كان داوای ده‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی شوباتی 2020 محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، دیاری كردنی عه‌لاوی دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری، دێت. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان