تەکنەلۆژیا
هاککەرە روسییەکان سیستمی 200 کۆمپانیای ئەمەریکییان هاککرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە سیستمی 200 کۆمپانیای ئەمەریکی لەکارکەوت و هەموو زانیارییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن هاککەرە رووسیەکان ئەو کارەیان ئەنجامدابێت.
میدیا ئەمەریکییەکان بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لەلایەن کۆمپانیای هەنتریسی ئەمریکی، تایبەت بە دابینکردنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەوەیانخستەڕوو کە هێرش ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر نزیکەی 200 کۆمپنایای ئەمەریکی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیا تایبەتمەندەکە بڵاویکردووەتەوە گومان دەکرێت هێرشەکە لەلایەن هاککەرە روسییەکانەوە ئەنجامدرابێت.
گرووپە هاککەرەکانی رووسیا لە مەترسیدارترین 10 گرووپن لە ئاستی جیهاندا.
کۆمپانیای هەنتریسی ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە سەرەتا کراوەتە سەر کۆمپانیایەکی تایبەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و پاشان لەوێوە دەستیان بە سیستمی کۆمپانیاکانی تر گەیشتووە.
ئەو لایەنەی کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ دەکرێت، گرووپێکی هاککەری روسییە بەناوی "رێڤیڵ" کە پێشتر سەدان هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجامداوە.
یەکێک لە هێرشەکانی پێشووی گروپەکە بۆ سەر کۆمپانیای ئەپڵ بوو، لە بەرانبەر پێدانەوەی ئەو زانیارییانە دەستیان کەوتبوو داوای 50 ملیۆن دۆلاریان کردبوو.
ب.م