کوردستانی
لە رێگەی ئۆنلاینەوە کارەبا بۆ هاوڵاتییان هەڵدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریی ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، رایدەگەیەنێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە کارەبا بۆ هاوڵاتییان هەڵدەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداریی ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، بەکارهێنانی کارەبا بە (40) ئەمپێر سنووردار کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەو هۆیەوە لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە، بەهۆی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر لە بڕی دیاریکراوە ئەگەر پێوەرەکە هەڵنەبووەوە، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتییان لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەرێگەی (کۆڵ سەنتەرەوە) بەشێوەی ئۆنلاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەینەوە".
س.س