راپۆرت

عەبدولحەلیم حافز؛ عەندەلیبی ئەسمەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدولحەلیم حافز؛ عەندەلیبی ئەسمەر
مەودا میدیا- 

عەندەلیبی ئەسمەر یان گۆرانبێژی شۆڕش، هونەرمەندی خۆشەویسیتی، یان پیاهەڵدەری دەسەڵات، هەریەک لەم نازاناوانە ببیستیت گومانت نەبێت کە مەبەست لێی عەبدولحەلیم حافزە. 

عەبدولحەلیم حافز؛ هونەرمەندی دەسەڵات، شۆڕس و خۆشەویستی، ساڵی 1929 لە گوندێکی سەر بە پارێزگای شەرقیەی میسر لەدایک بووە، چەند رۆژێک دوای لەدایکبوونی، دایکی کۆچی دوایی دەکات، پاش ساڵێکیش باوکی دەمرێت.

حافز بە تەنها دەمینێتەوە، لە منداڵییەوە خولیای هونەر دەکەوێتە مێشکییەوە، دەچێتە پەیمانگە و میوزیک دەخوێنێت، دەبێتە مامۆستا و دوای چوار ساڵ واز لە مامۆستایەتی دەهێنیت.
یەکەم گۆرانی و تەماتەباران

ساڵی 1951 حافز بۆ جاری یەکەم دەچێتە سەر شانۆ و گۆرانی دەڵێت، گۆرانی "صافيني مرة" پێشکەش بە ئامادەبوان دەکات، بەڵام ئەوان گۆرانیاکەیان پێ پەسەند نییە و حافز لە سەر شانۆ دەهێننە خوارەوە و بە شێوەیەکی ناشایستە تەماتەبارانی دەکەن.

تەنها ساڵێک دوای ئەو رووداوە، حافز جارێکیتر هەمان گۆرانی دەڵیتەوە، بەڵام ئەمجارە ئامادەبوان زۆریان بەدڵ دەبێت و گۆرانییەکە دەنگ دەداتەوە، ئاواش ئەستێرەی بەختی حافز، دەست بە هەڵکشان بەرەو ئاسمان دەکات.
حافز و شۆڕش

عەبدولحەلیم حافز، یەکێک بوو لە لایەنگرانی شۆڕشەکەی جەمال عەبدولناسر، حافز گۆرانییەکی بە ناوی "جەمال ئەی خۆشەویستی ملیۆنان" بڵاوکردەوە، لە گۆرانییەکەدا پێاهەڵدان بۆ جەمال عەبدولناسر دەکات.

دواتریش چەندین گۆرانی سیاسیی بڵاوکردەوە، ئەوە وایکرد نازناوی گۆرانیبێژی شۆڕشی پێ ببەخشرێت.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشیش، حافز هەر بەردەوام بوو لە گۆرانی وتن بۆ جەمال عەبدولناسر، عەبدولناسر بۆ هەموو بۆنە و ئاهەنگەکان بانگی دەکرد و گرنگی پێ دەدا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حافز لە گۆرانیبێژی شۆڕشەوە ببێت بە پیاهەڵدەری دەسەڵات.
حافز و خۆسەویستی

عەبدولحەلیم حافز دەیان گۆرانی سۆزداری و عاشقانەی هەیە، بەو گۆرانیانەی بوو بە دڵخوازی گەنجان و عاشقانی میسر، زۆرێک لە میسرییەکان بە هونەرمەندی خۆشیەوسیتییان دەزانی.

خەم، گریان و نیگەرانی وەکو تەمێک بەسەر خەرەندی گۆرانییەکانی حافزەوە دەردەکەوت، زۆرێک لە گەنجان بەدیار گۆرانییەکانی حافزەوە دەگریان.
بلهارسیا؛ ئەو نەخۆشییە دەگمەنەی حافزی تا مردن گەیاند

عەبدولحەلیم حافز، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە توشی نەخۆشی بلهارسیا دەبێت، نەخۆشییەکە چەندین جار حافزی لە گۆرانیوتن دابڕاند، نزیکەی 60 نەشتەرگەری بەهۆی نەخۆشییەکەوە بۆ کراوە.

دواجار ساڵی 1977 حافز بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە لەندەن گیانی لەدەستدا، هەواڵی مەرگی حافز وەکو ئاگر بەناو میسردا بڵاوبوویەوە.

چەندین کچی گەنج بەهۆی بیستنی هەواڵەکەوە خۆیان سوتاند، نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیان کرد، دواتر دەرکەوت رۆژی مردنی حافز هەمان ئەو رێککەوتە بووە کە بۆ بەسەرچوونی پسپۆرتەکەی دیارتکراوە.

ئەو مرد و گۆرانییەکانی تا ئێستاش وەکو پەیامێک نەوە لەدوای نەوە دەگوازرێنەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن