کوردستانی
دوو کەس بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوو كەسیان بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دراوی (25000) بیست و پێنج هەزار دیناری دەستگیرکردووە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادارکراینەوە کەوا لە ناوبازاڕ دراوی (25000)ی ساختەیان وەرگرتووە، دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و لە ئەنجامدا دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە بڕی (4,900,000) دراوی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە ناوبازاڕ ساغیبکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتباری سەرەكی ناوی (م.ا.ف) و لەدایكبووی ساڵی 1995 بە رەگەز ئێرانییە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و باسی لەوەشکردووە کەسێکی دیکەشی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.س. م) و لەدایکبووی 1982یە و لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عیراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ر.ر

.jpeg)
ر.ر
بیروڕا