کوردستانی
مووچەی فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە دەخرێتە سەر کەرتی تایبەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، فەرمانبەرانى وەزارەتەکەیان دەخرێنە سەر کەرتى تایبەت و مووچەکانیشیان لە لایەن کەرتی تایبەتەوە پێدەدرێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە رایگەیاند، دابەشکردنی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
باسی لەوەشکردووە "لە %70 فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا پێکدێن، بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا لە بەشەکانی چاککردنەوە، هەمان کار دەکەن و مووچەکانیان بە پاراستنی مافی (ترفیع و علاوە) و خانەنشینی لە لایەن کۆمپانیاوە دەدرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی کارەبا دوو هەزار و 700 کارمەندی گرێبەستی هەیە کە مووچەکانیان 350 هەزار دینارێکە، بەڵام ئەوانە لە کۆمپانیاکان 500 هەزار دینار وەردەگرن.
ر.ر
بیروڕا



