تەندروستی

ته‌ندروستی سلێمانی ژووری عه‌مه‌لیات بۆ كۆرۆنا پێكده‌هێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستی سلێمانی ژووری عه‌مه‌لیات بۆ كۆرۆنا پێكده‌هێنێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ته‌ندروستی و نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاریدا ژووری عه‌مه‌لیات بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا پێكبهێنێت.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ "به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا كه‌ نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ ئاسایش و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری سلێمانی و 2 پزیشكی پسپۆڕی ڤایرۆسات ئاماده‌بوون، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ره‌وشی ته‌ندروستی به‌گشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین و وڵاتانی تری جیهان".

راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ دروستكردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی به‌رده‌وام بۆ پرسی خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی تووشبوونی هه‌ركه‌سێك به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان