راپۆرت

ژنانی سیغە؛ سێکسکردن لەپێناو دەستکەوتنی خێر یان پارە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنانی سیغە؛ سێکسکردن لەپێناو دەستکەوتنی خێر یان پارە؟
مەودا میدیا-

سەرەتا چیرۆکەکە ئاوا دەستپیدەکات؛ بە تەنیشت دیواری شوێنێکی گشتیدا تێدەپەڕیت و کۆمەڵێک ژن دەبینیت، لەگەڵ ئەوەی کاری دەستگێڕی و دەرۆزە دەکەن، خۆیان رازاندووەتەوە و بۆنی خۆشیان لەخۆیانداوە.

دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان و گوێت لە دەستەواژەی "کاری خێر" یان "دوورکەوتنەوە لە زینا" دەبێت.

بۆ کەسێك کە لە ئێران بەدوای سیغەدا بگەڕێت، ئەم دوو دەستەواژەیە بەسە بۆ ئەوەی بزانێت ژنەکە لەوانەیە کە ئامادەن هاوسەرگیری بەشێوەی سیغە ئەنجامبدەن.

هەر ئەوەندە نییە، دەیان گروپی ژنان هەن کە بەشێوەیەکی پیشەییانە کارەکە دەکەن و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ریکلام بۆ خۆیان دەکەن و ژمارەی مۆبایلەکانیان بڵاودەکەنەوە.

ئەو شارانەی زیاتر مەزهەبین، زیاتر کاری سیغەیان تێدا ئەنجام دەدرێت

هەندێک لە ژنان بۆ دەستکەوتنی پارەیەکی کەم ئەو کارە دەکەن، بەشێکیان بۆ چێژوەرگرتن لە سێکس و هەندێکیشیان وەکو ئەرکێکی ئاینیی سیغە دەکەن.

راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینیی مەزهەبی شیعە هاوسەرگیری سیغەیان ئەنجامداوە و ئەو ژنان و کچانەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردوون تەنها لەپێناو دەستکەوتنی خێر و وەکو ئەرکێکی ئاینی رازیبوون لەگەڵ پیاوە ئاینییەکەدا بن. 

هاوسرگیری سیغە چییە؟

هاوسەرگیرییەکی کاتییە، مارەیی و نەفەقەی تێدا نییە و رەزامەندی کەسوکاری ژنەکەی ناوێت.

کچان یان ژنانی بێهاوسەر دەتوانن هاوسەرگیری سیغە ئەنجامبدەن و پرۆسەکە بۆ ئەو ژنانەی کە هاوسەریان هەیە رێگەپێدراو نییە.

بەڵام پیاوان ئەگەر چەند هاوسەرێکیشیان هەبێت دەتوانن لەگەڵ ژنانی تردا هاوسەرگیری سیغە ئەنجامبدەن، تەنانەت دەتوانن لە یەک کاتیشدا لەگەڵ چەند ژنێک هاوسەرگیری سیغە ئەنجام بدەن.

سەرەتای ساڵی 2019 رووداوێکی پەیوەست بە هاوسەرگیری سیغە ئێرانی هەژاند

پیاوێکی تەمەن 44 ساڵی هاوسەردار، لە رێگەی تەلەفۆنەوە ژنێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری سیغە.

دوای ئەوەی پیاوەکە بە مەبەستی بینینی ژنەکە دەچێتە ماڵیان، سێ پیاو لێی رادەپەڕن و وێنەی دەگرن و هەرچی پارە و مۆبایل و کارتی بانکی لێیە لێی دەسەنن.

دواتر پۆلیسی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکات و دەردەکەوێت ئەوانە باندێک بوون و دەیان کەسیان بەو شێوەیە خستووەتە داوەوە.

پۆلیس رایگەیاند ئەوانەی کەوتوونەتە داوی ئەو باندەوە، زۆرترینیان عیراقی و پاکستانی بوون و بۆ گەشت سەردانی ئێرانیان کردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد