عیراقی

مستەفا کازمی: بەڵێنەکەمان بردەسەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: بەڵێنەکەمان بردەسەر
مەودا میدیا-

 سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستگیرکردنی بکوژانی توێژەی ئەمنی هیشام هاشمیی راگەیاند.  
  
ئەمڕۆ هەینی 16ی تەمووزی 2021 لە تویتێکدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بەڵێنی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان رووبەڕوی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد".
  
هەر لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە "رەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ریكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین".  
 
هيشام هاشمى توێژەری ئەمنی و شیکەرەوەى دیارى عێراقى شەوى 6ى 7ى 2020 لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەناوچەى زەیونەى بەغدا کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو دەگەڕایەوە ماڵەوە، لەلایەن سێ چەکدارەوە كە ماتۆڕسکیلیان پێ بوو تیرۆر کرا.
 
ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان