عیراقی

ناسنامەی بکوژی هیشام هاشمی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناسنامەی بکوژی هیشام هاشمی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-
 
تۆمەتبارى سەرەکیى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى ئەفسەری پۆلیسە و لە دانپێدانانەکانیدا رایگەیاند "بەدوو ماتۆڕ سکیڵ چووینە بەردەم ماڵەکەى و دواى ئەوەى گەیشتە بەردەم ماڵەکەى و لە ئۆتۆمبێلەکەى دابەزى من چەند گولەیەکم بەدەمانچە حکومیکەمەوە پێوە نا".
 
لە راگەیەنراوێکدا کە دەزگا ئەمنییەکانى سەربەوەزارەتى ناوخۆى حکومەتى عیراق ئەمڕۆ هەینى 16ى تەمموزى 2021 بڵاویکردەوە هاتوو، دواى هەوڵێکى زۆرى دەزگاکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک بە ناوى (ئەحمەد حەمداوى و عوێد ) دەستگیر بکەن کە ئەفسەرى پلە یەک بووە لەهێزەکانى ناوخۆ و دواى لێکۆڵینەوەش دانى بەتاوانەکانیدا ناوە بەوەى هیشام هاشمى کوشتووە.
  
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەپێى پشکنینەکان بۆ دەمانچە و سەرجەم بەڵگەکان ناوبراو تاوانەکەى ئەنجامداوە و دادگا بەئامادەبوونى نوێنەرى داواکارى گشتى و پارێزگارى تۆمەتبار بەڵگەکانى سەلماندووە و تۆمەتباریش لەبەردەم لیژنەى لێکۆڵینەوەدا ددانى بەوردەکارى کردەوەکەیدا ناوە.
 
ئەوەش لە دوایئەوەدێت، ئەمڕۆ هەینی 16ی تەمووزی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی راگەیاند و دواتریش دانپێدانانەکەی بڵاوکرایەوە.
 
ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان