عیراقی
مستەفا کازمی بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە سەردانی ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ دیاریکردنی وادە و میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمهریکا له عیراق، سەردانی واشنتن دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ دیاریکردنی وادە و میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمهریکا له عیراق، سەردانی واشنتن دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەك بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمهریکا لە عیراق، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەم نزیکانە سەردانی واشنتن دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاره له سهردانهكهیدا كازمی لەگەڵ ئیدارەی ئەو وڵاتە تاوتوێی پرسی کشانەوەی ئەو هێزانە بکات و ئاشكراشیكرد، جگە لە ئەمهریکا کازمی سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژئاوا دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ برێت مەکگۆرک، هەماهەنگکاری ئەمهریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پرسی میکانیزمی کشانەوەی هیزەکانی ئەمهریکایان تاوتوێ کردووە.
ر.ر