عیراقی

سێ کەس بە نەخۆشییەکی دەگمەن لە عێراق گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە نەخۆشییەکی دەگمەن لە عێراق گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و ئەو نەخۆشییەش تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی نییە.

هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویستە گرنگی بدرێت بە تای هەوکردنی خوێن، چونکە تووشی ئاژەڵ دەبێت و پاشان بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانەی توند لە تووشبواندا دەردەکەوێت و خوێنبەربوون دروست دەبێت و دواجار بە رێژەی 60% ئەگەری مردن هەیە".

ئەوەشی روونکردووەتەوە، رێژەی گیان لە دەستدان بەو نەخۆشیە 60%ە و ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن بەتایبەتی كە لە جەژنی قوربان نزیك دەبینەوە.

باسی لە وەشكردووە، نەخۆشیەكە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونێكی توند و لە رێگەی گیانداری تووشبوو یاخود پێوەدانی مێشولە كە هەڵگری ڤایرۆسەن دەگوازرێتەوە، هەروەها لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵەوە بەبێ‌ بەكارهێنانی دەستكێش و چاویلەی تایبەت، یاخود هەر شلەمەنییەكە كە پیسبوو بێت بە ڤایرۆسەكە، لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، ئەویش لە رێگەی بەركەوتنی خوێن یاخود هەر شلەمەنییەكی جەستەی كەسی توشبوو.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan