عیراقی

هه‌ڵوێستی ئێران له‌ باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵوێستی ئێران له‌ باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌ راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كات.

عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند "ئێران به‌رده‌وام پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری نیشتیمانی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشوازی له‌ راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین".

موسه‌وی، وتی" ئێران له‌ پاڵپشتیكردنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌ ره‌واكانی گه‌ل و حكومه‌تی عێراقین بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاته‌كه‌یان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان