عیراقی

براکەی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و دواتریش چەند چەقۆیەکی لێدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


براکەی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و دواتریش چەند چەقۆیەکی لێدەدات
مەودا میدیا-

پۆلیسی زیقار رایگەیاند، پیاوێک بەئەنقەست براکەی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلاوە و دواتریش چەند چەقۆیەکی لێداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تەمووزی 2021 لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی تاوان لە ناحییەی (فەجر) لە زیقار ئاگادارکراوەنەتەوە کە پیاوێک براکەی خۆی کوشتووە، بەهۆی دەمەقاڵێیان لەسەر ئاهەنگی خەتەنەکردنی منداڵێکی کوژراوەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "پیاوەکە براکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلاوە و دواتر چەند چەقۆیەکی لێداوە و پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان روونکردووتەوە "کە برا کوژراوەکە سەرقاڵی ئاهەنگی خەتەنەکردنی یەکێک لە منداڵەکانی بووە کاتێک براکەی داوای لێکردووە دەنگی گۆرانی و میوزیکی ئاهەنگەکە کز بکات و کوژراوەکەش رەتیکردووەتەوە ئەو کارەبکات، بۆیە دەمەقاڵێی لە نێوانیاندا دروست بووە و کوژراوی لێکەوتووەتەوە".

 ئەوەشخراوەتەڕوو، کوژراوەکە ناوی (هـ. م. س) و لە دایکبووی ساڵی1987 و فەرمانبەرە لە کۆمپانیای نەوتی باشور. 

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە