عیراقی
کازمی: سێ جار هەوڵی تیرۆرکردنم داروە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە سێ هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت و ئەو بابەتەش هیچ نیگەرانی نەکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ى تەموزى 2021 مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "بەهۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە لەسێ هەوڵی تیرۆرکردن رزگارمبووە و ئەو بابەتە نیگەرانی نەکردووم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەڵێ سێ جار رووبەڕوى هەوڵى تیرۆرکردن بوومەوە و من بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەو کات و ساتەى بۆ نوسیووم کە ببمە خزمەتکارى ئەم گەلە، وەک چۆن ئەو کات و ساتەى بۆ دیارى کردووم کە تیایدا ماڵئاوایى لە ژیان دەکەم".
هەر لە چاوپێکەوتنەدا کازمى باسى لە دۆسیەى تیرۆرکردنى توێژەرى دیارى عیراق هیشام هاشمى کرد و ئاماژەى بەوە کرد، سەبارەت بە کەیسى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى عێراقى، دادگا قسەى یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هەندێک لەو کەسانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، گومان لە هەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران.
ر.ر