ئابووری

نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تەمووزی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی نزمی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:
 
  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
  
  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 66 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
 
  ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.
ر.ر
Qaiwan
Qaiwan