تەندروستی

هەرێمی کوردستان؛ 16 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ 16 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 1347 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 1347 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە و 787 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا 206922 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 188075 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 4615 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

ر.ر



Qaiwan
Qaiwan