تەندروستی

تەندروستی سلێمانی: واز لە ماچ و تەوقەکردن بهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی: واز لە ماچ و تەوقەکردن بهێنن
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی خۆپاراستنى ته‌ندروستىی سلێمانى پێنج رێنمایى ئاراسته‌ى هاوڵاتییان کرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رۆژانى جه‌ژنى قورباندا په‌یڕه‌وى بکه‌ن و به‌دوربن له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى ته‌مووزى 2021، له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاندوه‌، ژماره‌ى تووشبووان و مردن به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا روو له‌زیاد بوونه‌، تکایه‌ پابه‌ندى رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان  بن‌ بۆ پاراستنى خۆت و خانه‌واده‌که‌ت.

خۆپارێزى ته‌ندروستى سلێمانى داواشیکردووه‌ هاوڵاتیان له ‌رۆژانى جه‌ژندا ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێبکه‌ن:

یه‌که‌م: واز لە ماچکردن و ته‌وقه‌کردن بێنن.

دووه‌م: تابۆتان ده‌کرێت له ماڵ بمێننه‌وه‌ و تێکه‌ڵى قه‌ڵه‌باڵغى مه‌بە‌.

سێیه‌م: زوو زوو ده‌سته‌کانت به‌ئاو و سابون بشۆ یان هه‌ر پاکه‌ره‌وه‌یه‌کى کحولی.

چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچویت به‌ بێ به‌ستنى ماسک له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ.

پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر خۆت نه‌کوتاوه‌ به‌زوترینکات خۆت تۆمار بکه‌ له‌ڕێگه‌ى ئه‌پلیکه‌یشنى (KURDVAC ) بۆ کوتان تا پارێزراو بیت.

ر.ر

زۆرترین خوێندنەوە