ئابووری

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی تەموزی 2021 نرخی نەوتی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕه‌کانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 1 سەنتە، هاوكات نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 66 دۆلار و 85 سەنت دەفرۆشرێت.

ساڵى رابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، گرتنه‌به‌رى ریكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، راگه‌یاندنى كه‌ره‌نتینه و وه‌ستانى كارى كارگه‌كان له‌ زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان، نرخى نه‌وت دابه‌زینى به‌رچاوى تۆماركرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ نرخه‌كه‌ى روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ تۆماربكات.

ک.ر